به‌رپه‌رسێكی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كرد، هیچ كات ڕێ ناده‌ین ئێران ئابووری جیهان بكاته بارمته له ڕێی ڕێگرتن له كه‌شتیوانی له گه‌رووی هورمزه‌وه و هه‌موو توانای خۆمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ، تا هورمز به كراوه‌یی بمێنێته‌وه.
گوته‌بێژێك به ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كه‌ناڵی “ئه‌لجه‌زیره” گوتی، ڕێ ناده‌ین ئێران هاتوچۆی كه‌شتیوانی له هورمز په‌كبخات و ئابووری دنیا وه‌ك بارمته و كارتی گوشار به‌كاربهێنێت.
ئاماژه‌ی دا، به‌رده‌وام ده‌بین له گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یه‌كلاكه‌ره‌وه دژی هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ زیانگه‌یاندن به ئابووری دنیا.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه دووپاتی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانه‌كانمان به‌رده‌وام له هه‌ماهه‌نگیداین، تا ڕێگری له ئێران بكه‌ین كۆسپ و ته‌گه‌ره بۆ جووڵه‌ی كه‌شتیوانی له گه‌رووی هورمز دروست بكات.
ئه‌و قسانه‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه، كه له دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل دژی ئێران، تاران گه‌رووی هورمزی به ڕووی كه‌شتییه بازرگانی و نه‌وتهه‌ڵگره‌كان داخست، هه‌رچه‌نده ئێسته تواناكانی ئێران كه‌مبوونه‌ته‌وه و جووڵه‌ی كه‌شتیوانی له هورمز بوونی هه‌یه، به‌ڵام به‌و ئاسته نییه كه پێش جه‌نگ بوونی هه‌بوو.
















Leave a Reply