بۆ پارێزگاری لە تەندروستیی جەستە، پسپۆرانی بواری خۆراك ئامۆژگاری دەخەنەڕوو كە هەندێك زەڵاتە هەن بە خواردنیان، لەلایەك جەستە بێ پرۆتین نابێ و لەلایەكی تریشەوە كەسەكە بەردەوام هەست بە تێربوون دەكات. ئەوەیش بۆ پارێزگاری لە جەستەیەكی تەندروست.
پێگەی “ئەهرام”ی میسری كە هەواڵەكەی لە پێگەی “ئێتین وێڵ” وەرگرتووە، پسپۆران لەبارەی ئەو جۆرە زەڵاتەیە زانیارییان بۆ پێگەكە خستووەتەڕوو، ئاماژە دەدەن كە مەرج نییە پرۆتین تەنیا لە جۆرەكانی گۆشت بێت، خواردنی تریش هەن كە بە پرۆتین دەوڵەمەندن و دەكرێ لە زەڵاتەدا سوودیان لێ ببینرێت، بۆ ئەوەیش دوو جۆری زەڵاتە دەكرێ بۆ تەندروستیی جەستە سوودی زۆریان لێ ببینرێت.
جیسیكا بال كە پسپۆری بوار خۆراكە دەڵێت، دەكرێ چەند جۆری خۆراك بكرێنە سەرەكی لە زەڵاتەدا، نموونەیان پەتاتە و نۆك و ماسیی توونە و هەندێك میوەی وەرزی كە بە پرۆتین دەوڵەمەندن، ئەوانە وا دەكەن پرۆتین بگاتە جەستە و هاوكات كەسەكەیش بۆ ماوەیەكی درێژ بە تێریی بمێنێتەوە.
لەبارەی ئەو جۆرە زەڵاتەیەوە زیاتر دەڵێت، ئەو رەگەزە خۆراكییانەی لەو زەڵاتەیە بەكار دەهێنرێن، بە پرۆتین دەوڵەمەندن و سوودی زۆریان بۆ بەهێزیی ماسولكەكان هەیە، جیالەوەی ئەو زەڵاتەیە وا دەكات كەسەكە بۆ ماوەیەكی درێژ هەست بە تێری بكات، لەگەڵیدا دەبێتە خاوەنی جەستەیەكی تەندروست.
ئەو پسپۆرە دووپاتی لەوەش كردووەتەوە، جۆرێكی تری زەڵاتە هەیە كە ئەویش رەگەزی سەرەكیی پەتاتەیە لەگەڵ مایۆنیز و پەنیر و سەوزە، بەهەمانشێوە ئەویش هەمان سوود بە جەستە دەگەیەنێت و وا دەكات كەسەكە بۆ ماوەیەكی درێژ بە تێریی بمێنێتەوە.
دواتریش باس لە جۆرە زەڵاتەیەك دەكات كە زیاتر لە باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا بەكار دەهێنرێت، ئەویش وردكردنی تەماتەیە لەگەڵ لیمۆ و ماسیی توونە یان هەر خۆراكێكی تری دەریایی، ئەو زەڵاتەیە هەمان ئەو سوودانەی دەبێت كە زەڵاتەكانی تر بە جەستەی دەگەیەنن.














Leave a Reply