له سه‌روبه‌ندی كاره‌كانی چاككردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه له بنكه‌یه‌كی هێزی ده‌ریایی له شاری تۆلۆنی هه‌رێمی فاری فڕه‌نسا، ئاگر له كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگر و مووشه‌كی ئه‌تۆمی هه‌ڵگری فڕه‌نسی شارل دیگۆل به‌رزبووه‌وه.
پارێزگاری ده‌ریایی ناوچه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاستی هێزه‌كانی فڕه‌نسا گوتی، له ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه له‌سه‌ر كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری شارل دیگۆل هیچ قوربانییه‌ك بوونی نییه، هیچ كاریگه‌رییه‌كیشی له‌سه‌ر به‌شی ئه‌تۆمی سه‌ر كه‌شتییه‌كه نه‌بووه.
سه‌عات 11:30ی شه‌وی ڕابردوو به كاتی فڕه‌نسا، له ژووری ته‌كنیكی سه‌ر كه‌شتییه‌كه كه رووبه‌ڕه‌كه‌ی كه‌متره له 10 مه‌تر زه‌نگی ئاگه‌داركردنه‌وه لێی دا و نزیكه له شوێنی وه‌ستانی فڕۆكه‌كان.
ده‌سبه‌جێ تیمه‌كانی هێزی دهریاوانای و ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتنه شوێنه‌كه و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی سه‌ر به هێزی ده‌ریایی بنكه‌ی ده‌ریایی له تۆلۆن توانیان ئاگره‌كه له سه‌عات 12:35 خولهك كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، سه‌عات 13.50 خوله‌كیش به ته‌واوی ئاگره‌كه بوونی نییه و كوژێنرایه‌وه.
















Leave a Reply