چوارشەمی رابردوو لافاوێكی بەهێز نیپاڵ و هەرێمی تبتی چینی گرتەوە و بەو هۆیەوە سەتان كەس گیانیان لەدەست دا و هەزارانیش بریندار و بێ سەروشوێن بوون، جیا لە زیانێكی گەورەی مایەكی، ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی نیپال ئاماژەیان كرد كە ژمارەی قوربانیانی لافاوەكە بۆ 939 گیانلەدەستدان و هەزاران ونبوو زیادی كردووە.
وەك دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بڵاویان كردەوە، ژمارەی ئەوانەی بەهۆی لافاوەكەی چوارشەمی رابردوو گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە 939 كەس، ژمارەی ونبووەكانیش گەیشتووەتە 3925 كەس، بەهۆی ئەو لافاوە وێرانكەرەی چوارشەمی رابردوو وڵاتەكەی گرتەوە و وێرانكارییەكی فرەوانی دروست كرد.
بەپێی سەرچاوەكانی نیپالی و چینی، ژمارەی ئەوانەی لە هەردوو وڵات بەهۆی لافاوەكەی هەفتەی رابردوو گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە 955 كەس، ئەوە دوای ئەوەی پەكین رای گەیاند كە ژمارەی ئەوانەی لە لافاوەكەی هەرێمی تبت گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە 16 كەس و ئەوانەشی ونن 546 كەسن.
















Leave a Reply