ڕه‌نگه‌ جۆراوجۆره‌كانی سێو سووده‌كانی سێویان جیاواز كردووه‌

بینەر: (1.2K)

سێوی سوور یان سەوز یان زەردە دەخۆیت؟ ڕەنگە دیاریكردنی خواردنی یەكێكیان پێوەندیی بە تام و چێژەوە هەبێت، بەڵام ئەو جیاوازی ڕەنگەی لە سێو هەیە، دەرخەری ئەوەیە كە ڕێژەی شەكر و ڕیشاڵ و دژەئۆكسید لە ڕەنگێكەوە بۆ ڕەنگێكی تر زیاتر یان كەمترە.

سێوی سەوز بە تامێكی نیوچە ترشەوەیە و ڕێژەیەكی زۆر كەم شەكری تێدایە، بەڵام ڕیشاڵی زۆرە و پێكهاتەی پۆلیڤنیۆلیشی تێدایە.

لە بەرانبەردا سێوی سوور و زەرد، لە توێكڵەكەیان پێكهاتەی ئەنسۆسیانین بوونی هەیە كە دژەئۆكسیدێكی ڕووەكی زۆر بەهێزە و هۆكارە كە ڕەنگی بەمجۆرە سوور یان زەرد بووە.

شارەزایان پێشنیاز دەكەن، هەرسێ ڕەنگە جیاوازەكەی سێو بخۆن و ڕەنگێك پەراوێز مەخەن بەسەر ئەوانی تر، بۆ ئەوەی سوودەكانی سەرجەم ڕەنگەكانتان پێ بگات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *