چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەفەرمی عەلی زەیدی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندید كرد

بینەر: (1.2K)

لە دوای دوو هەفتە لە ناكۆكی و گفتوگۆی بەردەوام، ئەمڕۆ دووشەم هاتە راگەیاندن كە سەركردەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، بەتایبەتی نووری مالیكی و محەمەد شیاع سوودانی لەسەر عەلی زەیدی وەك كاندیدی هاوبەشی پۆستی سەرۆك وەزیران رێك كەوتوون، ئەمشەو لە كۆشكی حكوومەت لە دوای كۆبوونەوەیەكی چوارچێوە و دیاریكردنی بەفەرمی، وەك كاندیدی هاتە راگەیاندن.

وەك لە بەیاننامەیەكی چوارچێوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ دووشەم چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە كۆشكی حكوومەت لە بەغدا كۆبوونەوەیەكی گرنگی ساز كرد، لە سەرەتای كۆبوونەوەكە سەركردەكانی چوارچێوە ستایشی كارەكانی حكوومەتی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانیان كرد بۆ ئەو كارانەی لە ماوەی 3.5 ساڵی تەمەنی پێشكەشی كردووە، لە رووبەرووبوونەوەی تەحەدا ئابووری و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان.

زیاتر هاتووە، هەروەها بەوەی لە بەرنامەی حكوومەتەكە بەدەست هات لە رووی پەرەپێدانەوە و گەڕاندنەوەی متمانەی هاووڵاتیی عێراقی بە سیستمی سیاسی و هەڵبژاردن، كە لە بەشداریكردنی فرەوان لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەدیار كەوت، چوارچێوەی هاوئاهەنگی ستایشی هەڵوێستە مێژووییە بەرپرسیارەكانی نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكی هاوپەیمانی ئیعمار و تەنمییە بۆ سازشكردنیان لە كاندیدبوون و پێكهێنانی حكوومەتی داهاتوو كرد، لە هەنگاوێك دووپات لە سووربوون لەسەر بەرژەوەندییە باڵا نیشتمانییەكان و تێپەڕاندنی داخرانی سیاسی دەكاتەوە.

هەروەها بۆ رەخساندنی هەلێك بۆ چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ دیاریكردنی ئەو كاندیدەی لەگەڵ تایبەتمەندییە پێویستەكان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران و پێویستییەكانی ئەو قۆناغە و ئاڵنگارییەكانی دەگونجێت، بۆیە دوای تاوتوێكردنی ناوی كاندیدان، عەلی زەیدی دیاری كرا بۆ ئەوەی ببێتە كاندیدی چوارچێوەی بارستەی هاوئاهەنگی، وەك گەورەترین بارستەی پەرلەمانی عێراق بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران و پێكهێنانی حكوومەتی داهاتوو.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *