دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی له نووسینگه‌ی نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆ بوونه‌وه و سه‌رجه‌میان دووپاتیان له پشتیوانیكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه كرد، كه زه‌یدی له واشنتن واژووی له‌سه‌ر كردووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی هاتووه، پشتیوانی ده‌رئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی زه‌یدی بۆ واشنتن ده‌كه‌ین و ئه‌مه ده‌بێته به‌هێزكردنی پێگه‌ی عێراق له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆی بڕیاری نیشتمانی به‌هێز ده‌كات، هاوكات به‌شدار ده‌بێت له په‌ره‌پێدانی كه‌رتی ئابووری و ئاسایش و وه‌به‌رهێنان و به‌دیهێنانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام و دروستكردنی ده‌رفه‌تی كاری زۆر بۆ هاووڵاتییان.
هێما بۆ ئه‌وه كراوه، كه سه‌ره‌تا سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی گوێیان له ورده‌كاری ته‌واوی ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی واشنتن گرت، كه عه‌لی زه‌یدی خستییه ڕوو، هه‌مووان هاوڕا بوون كه ئه‌و ڕێككه‌وتن و لێكگه‌یشتنانه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی عێراق ده‌كات.
له ته‌وه‌رێكی تردا، باس له هه‌ڵمه‌تی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له عێراق كرا و چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی جارێكی تر پشتیوانی حكوومه‌تی بۆ ڕیشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵی و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی بۆ گرتنی گه‌نده‌ڵكاران و پاراستنی سامانی گشتی و گێڕانه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كان و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ تێوه‌گلاوان به گوێره‌ی یاسا كرده‌وه.
















Leave a Reply