بینەر:
(1.3K)
سوپای پاسداران بڵاوی كرده‌وه، هێزه‌كانیان كه‌شتییه‌كیان له گه‌رووی هورمز كرده ئامانج، دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی تێپه‌ڕینی گهرووهكهی دا، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌یش ئاگر له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه به‌رزبووه‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی هێزی ده‌ریایی سوپای پاسداران هاتووه، كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری زه‌به‌لاح رووبه‌ڕووی بۆردمانكردن له گه‌رووی هورمز بووه‌وه و ئاگری لێ هه‌ستا.
ئاماژه‌ی داوه، كه‌شتییه‌كه هه‌وڵی تێپه‌رینی گه‌رووی هورمزی داوه، دوای كوژاندنه‌وه‌ی ئامێری جی پی ئێسی تایبه‌ت به چاودێریكردنی جووڵه‌ی كه‌شتییه‌كه، هه‌روه‌ها هۆشداری و ئاگهدارییهكانی هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارانی په‌راوێزخست، به‌وهۆیه‌وه هێرشی كرایه‌سه‌ر.
















Leave a Reply