وەزیرێكی ئەمەریكا دەستی لەكار كێشایەوە

بینەر: (450)

كۆشكی سپی دەست لەكاركێشانەوەی دان دریسكۆڵ وەزیری سوپای ئەمەریكای بەهۆی ناكۆكییەكانی لەگەڵ پیت هێگسەس وەزیری بەرگری پشتڕاست كردەوە.

كۆشكی سپی بڵاوی كردەوە، دان دریسكۆڵ وەزیری سوپای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، بە فەرمی دەست لەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەشی دۆناڵد ترەمپ كردووە و لە رۆژانی داهاتوودا وەزارەتی بەرگری جێدەهێڵێت.

ئەم دەست لەكاركێشانەوەیە لە كاتێكی هەستیاردایە كە جەنگی نێوان ئەمەریكا و ئێران، پێی ناوەتە مانگی حەوتەم و سوپا ڕووبەڕووی بۆشایی سەركردایەتی بووەتەوە.

دیموكراتەكان وەزیری بەرگری بە بەرپرسیاری تێكدانی سەقامگیری پنتاگۆن دەزانن، ڕەخنە لە دوورخستنەوەی فەرماندە سەربازییە باڵاكان دەگرن.

دریسكۆڵ كە هاوپۆلی جەی دی ڤانس و ڕاوێژكاری ترەمپ بووە، یەكێك بوو لەو سەركردانەی سوپای ئەمەریكای لە سەردەمی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكاندا بەهێز كردبوو.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *