هێرشێكی رووسیا بۆ سه‌ر كییڤ كوژراو و برینداری لێ كه‌وته‌وه‌

بینەر: (65)

شه‌وی ڕابردوو ڕووسیا به‌ مووشه‌ك كییڤی پایته‌ختی ئۆكراینای كرده‌ ئامانج، به‌وهۆیه‌وه‌ كه‌سێك كوژراو و چه‌ندانی تریش برینداربوون، وێرانی زیانی زۆری مادی به‌ر ته‌لار و باڵه‌خانه‌كانی ناوچه‌یه‌كی شاره‌كه‌ كه‌وت.

ڤیتالی كلیچكۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی كییڤ گوتی، هێرشه‌كه‌ چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌ك و ئۆتۆمبێلێكی هێزه‌كانی فریاگوزاری پێكاوه‌، دوو له‌ ئه‌ندامانی تیمی فریاكه‌وتن برینداربوون.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا گوتی، مووشه‌كی بالیستیكی ڕووسیا، زانكۆیه‌كیان له‌ پایته‌خت پێكاوه‌ و بۆردمانیان كردووه‌.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *