پارێزگاری شاری شبوه له یه‌مه‌ن ئاشكرای كرد، له ئه‌نجامی هێرشێكی حووسییه‌كان بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی شه‌رعی یه‌مه‌ن، 58 كه‌س كوژران و 200ی تریش برینداربوون.
عه‌وز وه‌زیر پارێزگاری شبوه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ده‌ڵێ، هێرش بۆ سه‌ر بنكهكهی مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه‌كانی حكوومه‌ت قوربانییه‌كانی یه‌كجار زۆرن و سه‌ره‌ڕای كوژرانی 58 كه‌س و برینداربوونی 200ی تر، تا ئێسته 14 كه‌سی تریش بێسه‌روشوێنن و چاره‌نووسیان نادیاره.
سه‌رچاوه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه‌وه بۆ “ڕۆیته‌رز” ئاشكرایان كردووه، چه‌كدارانی حووسییه‌كان سێ مووشه‌كی بالیستیكیان ئاراسته‌ی ئه‌و بنكه‌یه‌ی مه‌شقكردنی هێزه‌كانی حكوومه‌تی یه‌مه‌ن كردووه، له‌وكاته‌یش دا ژماره‌یه‌كی زۆری هێزه‌كانی حكوومه‌ت له نێو بنكه‌كه خه‌ریكی مه‌شق و ڕاهێنان بوون.
پارێزگاری شبوه یه‌كێكه له پارێزگه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی یه‌مه‌ن به سه‌رچاوه‌كانی وزه و كه‌وتووه‌ته ناوه‌ڕاستی كه‌ناراوه‌كانی باشووری یه‌مه‌ن و به‌سه‌ر كه‌نداوی عه‌ده‌ن ده‌ڕوانێت و زۆرترین بڕی یه‌ده‌گی غازی سروشتی لێیه.
















Leave a Reply