دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی هێرشی فره‌وانی حكوومه‌تی شه‌رعی یه‌مه‌ن به پشتیوانی سعوودیه بۆ سه‌ر حووسیه‌كان ڕاگه‌یاند و دووپاتی كرده‌وه، به باشی هێرشه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌میانه‌ی گوته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی دا، به‌رده‌وام بۆ گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران ئاماده‌ن و جه‌نگیش له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته به خێرایی زۆر كۆتایی دێ، به یه‌كێك له ڕێگه‌كان.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی، تره‌مپ باسی له ڕووداوی نێو فڕۆكه‌كه‌ی فلای دوبه‌ی كرد و گوتی، له‌و باوه‌ڕه‌دام ئێران به‌رپرسیاری ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه بێت.
كشانه‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له به‌ریتانیا بابه‌تێكی تر بوو و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی، هه‌ڕه‌شه هه‌بوو، به‌وهۆیه‌وه فڕۆكه‌كانمان له بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی به‌ریتانیا بۆ ناوچه‌یه‌كی دوورتر كشانده‌وه، به‌ڵام ناتوانم دڵنیا بم كه ئێران درۆنی ئاراسته‌ی به‌ریتانیا كردووه یان نا، ئه‌گه‌ر كارێكی له‌مجۆره بوونی هه‌بێت، ئه‌وا زیانی گه‌وره‌ی ده‌بێت.
















Leave a Reply