هاوكات لەگەڵ ئاڵۆزی و پەرەسەندنەكانی ناوچەكە لە ئێران و گەرووی هورمز و یەمەن و گەرووی بابولمەندەب، بەتایبەتی پێشڕەویی حووسییەكان و سەپاندنی گەمارۆ بەسەر سعوودیە و بۆردمانی رۆژانەیان بۆ دامەزراوە نەوتییەكانی، لە مانگی ئابی رابردوو هاوپەیمانیەتێكی سێ قۆڵی لە نێوان سعوودیە و توركیا و پاكستان هاتە پێكهاتن، ئەمڕۆ هاوپەیمانیەتییەكە بەرپەرچدانەوەی بە كۆمەڵی لە سعوودیە كارا كرد.
ئەمشەو هەرسێ وڵات، سعوودیە و توركیا و پاكستان، بەیاننامەیەكیان دەركرد، تیایدا كاركردنی بەرپەرچدانەوەی بە كۆمەڵیان لە سعوودیە راگەیاند، دووپاتیان كردەوە كە ئاسایشی هەر دەوڵەتێكی ئەندام لە هاوپەیمانیەتییەكە بەشێكی دانەبڕاوی ئاسایشی هەرسێ دەوڵەتە.
بەپێی بەیاننامەكە، دەستبەجی دەست بە جێبەجێكردنی پابەندییەكانی بەرگری هاوبەش و دابینكردنی هێز و توانای سەربازی و بڵاوكردنەوەی بەپەلەی لە سعوودیە دەكرێت، توركیا و پاكستان ستایشی ئامادەیی و توانای هێزەكانی سعوودیە لە رووبەڕووبوونەوەی هێرش و هەڕەشەكان دەكەن.
هاوكات بەیاننامەكە سەركۆنەی هەوڵەكانی كردنەئامانجی شارەكانی مەكە و مەدینە و دامەزراوە مەدەنی و ئابوورییەكانی سعوودیە دەكات، جبا لەوە هاوپەیمانیەتییەكە دامەزراندنی نوعمان مەحموود فەریقی خانەنشینی پاكستانی وەك ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانیەتەكە بۆ ماوەی سێ ساڵ راگەیاند.
شایەنی باسە هاوكات لەگەڵ پەرەسەندنەكانی دۆخی ناوچەكە، لە 7ی ئابی رابردوو، هەریەك لە سعوودیە و توركیا و پاكستان، لە شاری مەكە رێككەوتنێكیان بۆ بەرگری هاوبەش بە ناوی هاوپەیمانی مەكە واژوو كرد، بە مەبەستی بەرپەرچدانەوەی هاوبەشی مەترسییەكانی سەر هەرسێ وڵات.
















Leave a Reply