نوێترین زانیاری لەسەر ڕووداوەکەی مزگەوتی تەقوا لە کەلار

بینەر: (143)

ئەمڕۆ یەکشەم 26ی تەمووزی 2026، دوای کوژرانی هاووڵاتییەک لەناو مزگەوتی تەقوا لە شارۆکەی کەلار، زانیاریی نوێ لەسەر ڕووداوەکە ئاشکرا بوون.

بەپێی زانیارییەکان، بکوژەکە هاوەڵزاوای کوژراوەکەیە و پێشتریش کێشەی کۆمەڵایەتی و سکاڵای یاسایی لەنێوانیاندا هەبووە.

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە “وشە”ی ڕاگەیاند، ماوەیەک پێش ئێستە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، بکوژ و کوژراو سکاڵای یاساییان لەسەر یەکتر تۆمار کردبوو و دۆسیەکەیان هێشتا لە دادگا بووە.

هاوکات، چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە کەسوکاری کوژراوەکەوە، ڕایان گەیاندووە کە تەقەکەرەکە هاوەڵزاوای کوژراوەکەیە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *