نووسینگه‌ى نوورى مالیكى راگه‌یه‌نراوێكى له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆك بارزانى و مالیكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، “دووپات له‌سه‌ر گرنگى به‌رده‌وامبوونى كۆششه هاوبه‌شه‌كان كرایه‌وه بۆ په‌له‌كردن له پێكهێنانى حكوومه‌ت”.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 22ى تشرینى دووه‌م، نوورى مالیكى سه‌ردانى هه‌ولێرى كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى كۆبووه‌وه. دواى كۆبوونه‌وه‌كه نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى نوورى مالیكى راگه‌یه‌نراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، “له سه‌ره‌تادا هه‌ردوولا پیرۆزباییان له یه‌كتر كرد به بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردن و ته‌واوكردنى شایسته‌یى ده‌ستوورى”.
دواتریش وه‌ك راگه‌یه‌نراوه‌كه ئاماژه‌ى بۆ كردووه، سه‌رۆك بارزانى و مالیكى تاوتویى بارودۆخى سیاسى و ئه‌نجامى گفتوگۆى نێوان لایه‌نه نیشتمانییه‌كانیان كردووه، “دووپات له‌سه‌ر گرنگى به‌رده‌وامبوونى كۆششه هاوبه‌شه‌كان كرایه‌وه بۆ په‌له‌كردن له پێكهێنانى حكوومه‌تێك به خواستى گه‌لى عێراق بێت و پشتیوانى سه‌قامگیرى و پارێزه‌رى ره‌وتى دیموكراسى بێت”.
















Leave a Reply