نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە شاری هەولێر و بۆ تاوتوێكردنی دۆسیەی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆ دەبێتەوە.
ئەمڕۆ شەموو 22ـی تشرینی دووەم، نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە شاری هەولێر و لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆبوونەوە ئەنجام دەدات.
شەوی رابردوو نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رای گەیاند، هەمیشە لەگەڵ سەرۆك بارزانی بە تەلەفۆن لە پێوەندیدان و قسە دەكەن، بەڵام ئەم بارودۆخەی ئێستە پێویستی بە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ هەیە لەگەڵ هەولێر.
ئاماژەی بەوە كرد، سەردانی هەولێر دەكەم و لەبارەی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆ دەبمەوە.
نووری مالیكی ئاماژەی بە قوربانیدانی كورد كرد لە ژێر دەستی ڕژێمی بەعس و ڕای گەیاند، كورد لە عێراق بەهۆی ستەمەكانی رژێمی دیكتاتۆری باجی زۆری داوە.
بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا گەڕێكی نوێ لە گفتوگۆكان لە نێوان هێزە جیاوازەكاندا بەڕێوە بچێت، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ بەردەوامی كێبەركێی بەستنی هاوپەیمانێتییە یەكلاكەرەوەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق.
















Leave a Reply