نزیكەی شەش هەزار ژن توندوتیژییان بەرانبەر پیاوەكانیان كردووە

بینەر: (1.3K)

ڕوانگەی عێراقی بۆ مافەكانی مرۆڤ ئەمڕۆ چوارشەم، ئاماری توندوتیژیی خێزانی لە سەرانسەری عێراق بڵاو بووەوە و لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، 36 هەزار و 289 حاڵەتی توندوتیژیی خێزانی تۆمار كراون، لەو ڕێژەیەیشدا پێنج هەزار و 918 ژن لە پیاوەكانیان داوە و توندوتیژییان بەرانبەر ئەنجام داون.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەكە لە سەرتاسەری عێراق لە 2025، 19 هەزار و 587 پیاو توندوتیژییان بەرانبەر ژنەكانیان ئەنجام داوە، لە بەرانبەردا تەنیا پێنج هەزار و 918 ژن توندوتیژییان بەرانبەر پیاوەكانیان كردووە.

هاوكات لە توندوتیژی لە دژی دایك و باوك كە دیاردەیەكی زۆر ناشارستانییە، سێ هەزار و 112 كوڕ توندوتیژییان بەرانبەر دایك و باوكیان ئەنجام داوە، 531 كچیش توندوتیژانە مامەڵەیان لەگەڵ دایك و باوكیان كردووە.

لەبارەی توندوتیژیی خوشك و برا، هەزار و 583 برا توندوتیژییان بەرانبەر خوشكەكانیان ئەنجام داوە، لە بەرانبەردا 725 خوشك توندوتیژانە مامەڵەیان لەگەڵ براكانیان كردووە.

توندوتیژیی دایك و باوك بۆ سەر منداڵەكانیان، هەزار و 282 حاڵەتی توندوتیژیی دایك و باوك لە دژی كوڕەكانیان ئەنجام دراوە، 559 كچیش لەلایەن دایك و باوكیانەوە توندوتیژییان بەرانبەر كراوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *