بینەر:
(263)
ماڵباتی جەلیل خەیات پرسەنامەیەكیان ئاراستەی سەرۆك بارزانی كرد بەهۆی كۆچی دوایی، عەبدولواحید شێخ ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام.
لە پرسەنامەكەی ماڵباتی جەلیل خەیات هاتووە، سەرۆك بارزانی و بنەماڵەی بارزانی، بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو شێخ عەبدولواحید شێخ ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام، كەسایەتی دیاری بارزانی و بنەماڵەكەتانمان پێگەیشت.
“بەناوی بنەماڵەی جەلیل خەیات، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی تەواوی بنەماڵەی سەربەرزی بارزانی دەكەین” لە پرسەنامەكەدا وا نووسراوە.
هەروەها لە كۆتایشدا دەڵێن، لە خوای گەورە داواكارین، خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
















Leave a Reply