لە رووداوێکی هاتووچۆدا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا

بینەر: (1.6K)

\"\"

وێستگەنیوز-

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 22ی ئابی 2025، لە رێگەی بەردەڕەش – کەڵەک رووداوێکی هاتووچۆدا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ رایگەیاند، \”بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی بچوک لەگەڵ بارهەڵگرێکی جۆری ترێلە لەسەر رێگەی بەردەڕەش- کەڵەک حەوت کەس گیانیان لەدەستدا\”.

ئاماژەی بەوەکراوە، \”دوای ئەم رووداوە دڵتەزێنە تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتییی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ هەر زوو گەیشتنە شوێنەکە و کۆنتڕۆڵی ئاگری ئۆتۆمبێلەکانیان کرد و تەرمەکانیان هێنایە دەرەوە\”.

PM:09:26:22/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 48
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *