ده‌سته‌ی چاودێری بازرگانی ده‌ریایی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڕای گه‌یاند، كه مووشه‌كی سه‌رچاوه نه‌ناسراو به‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگر له كه‌ناراوه‌كانی سوڵتاننشینی عومان كه‌وتووه، له په‌راوێزی بۆردمانه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران بۆ سه‌ر یه‌كتر له ناوچه‌كه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی ده‌سته‌كه هاتووه، ئاگه‌داركردنه‌وه‌ی زۆری پێگه‌یشتووه و دووپات له پێكانی كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگر له كه‌ناراوه‌كانی سوڵتاننشینی عومان به مووشه‌كی سه‌رچاوه نه‌زانراو له گه‌رووی هورمز ده‌كه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی داوه، هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه‌كه له كاتێكدا بوو، كه له دووری هه‌شت میل له باكوری ڕۆژهه‌لاتی ناوچه‌ی لیمای سوڵتاننشینی عومان كه‌شتییه‌كه له جووڵه‌كردن بووه.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، كه تیمی ده‌ریاوانانی سه‌ر كه‌شتییه‌كه له ئه‌نجامی بۆردمانه‌كه په‌نایان بۆ به‌كارهێنانی به‌له‌م بردووه و سه‌رجه‌م تیمه‌كه ڕزگاریان بووه، به‌ڵام تا ئێسته هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر زیانی ژینگه‌یی و كه‌شتییه‌كه ئاشكرا نه‌بووه.
















Leave a Reply