قه‌ته‌ر دوو نامه‌ی سكاڵا و ناڕه‌زایی ئاراسته‌ی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرشی سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و زینۆن مۆكۆنگۆ نگای سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مانگی ته‌مووز/یۆلیۆ كردووه و له دژی ئێران و ده‌ستدرێژییه‌كانی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی ناڕه‌زایی ده‌ربڕیووه.
له‌و دوو نامه‌یه‌ی قه‌ته‌ر ئاراسته‌ی هه‌ردوو به‌رپرسه باڵاكه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی كردووه، ئاماژه‌ی به بۆردمانكردنی كه‌شتی گوێزه‌ره‌وه‌ی “روكیات” له‌میانه‌ی تێپه‌ڕینی به گه‌رووی هورمز له حه‌وتی ته‌مووز/یۆلیۆ كردووه‌ته‌وه.
هاوكات ئاماژه به‌وه‌یش دراوه، كه ڕۆژی یه‌كشه‌م 12ی ته‌مووز/یۆلیۆ هێرشی مووشه‌كی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كراوه‌ته سه‌ر قه‌ته‌ر، سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی به‌رپه‌رچی مووشه‌كه‌كانیان داوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێرشه‌كه زیانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و سێ كه‌س برینداربوون كه یه‌كێك له‌وانه منداڵه، له ئه‌نجامی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی پاشماوه‌ی مووشه‌كه‌كان، جیا له‌وه‌ی ڕۆژی 17ی ته‌مووز/یۆلیۆیش به‌هه‌مانشێوه هێرشی مووشه‌كی كراوه‌ته سه‌ر وڵاته‌كه و سیسته‌می به‌رگری قه‌ته‌ر وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه.
له هه‌ردوو نامه‌كه قه‌ته‌ر به توندی سه‌ركۆنه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كردووه، كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆیه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌لامه‌تی و ته‌ناهی ناوچه‌كه و پێشێلكردنێكی ڕوونی بنه‌ما و پره‌نسیپه‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و ڕێككه‌وتنه‌كانی جنێڤه.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، كه ئه‌و ده‌ستدرێژییانه پێشێلكردنی بڕیاری ژماره 2817ی ساڵی 2026ن كه به توندی دژی هێرشی ئێران بۆ سه‌ر قه‌ته‌ر و وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كاته‌وه و داوای وه‌ستانی ده‌سبه‌جێ هێرشه‌كان ده‌كات.
















Leave a Reply