قالیباف: ئەمەریكییەكان هێز كۆ دەكەنەوە و باسی ئاگربەستیش دەكەن

بینەر: (1.6K)

هاوكات لەگەڵ بەردەوامیی هێرشە سەربازییەكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئامانجە سەربازییەكانی ئێران و وەڵامدانەوەی ئێران بە بۆردمانكردنی بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە وڵاتانی ناوچەكە، باسی ئەگەری ئاگربەستێكی 10 رۆژی و كردنەوەی گەرووی هورمز دەكرێت، واتە گەڕێكی تری دانوستانەكان، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران دووپاتی كردەوە كە بۆ رووبەڕووبوونەوە ئامادەن.

ئەمڕۆ دووشەم محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران و سەرۆكی تیمی دانوستانكاری ئێران لە تۆڕی ئێكس ئاماژەی بۆ هەڵگیرساندنەوەی شەڕ لە لایەن ئەمەریكا كرد و نووسیویەتی، لە لایەك ئەمەریكییەكان سەرقاڵی هێنانی ئامرازی زیاتری سەربازین بۆ ناوچەكە و لە لایەكی تر باسی ئاگربەست دەكەن، ئەوان زیرەكی ئێمە بە كەمزیرەكیی خۆیان پێوانە دەكەن.

سەرۆكی پەرلەمانی ئێران دووپاتی كردەوە كە وڵاتەكەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی دوژمن ئامادەیە، گەیشتووینەتە ئاستی تێگەیشتنی تەواو لە فێڵەكانی ئەمەریكا و لەسەر ئەو بنەمایە ئامادەسازیمان كردووە، پێویستە كردارەكان بەرجەستەی قسەكان بن نەك پێچەوانەی یەكتر بن، وەك ئاماژەیەك بۆ قسە و كردارەكانی ئەمەریكا لە دانوستان و رێككەوتنەكان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *