ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فڕه‌نسا ئاشكرای كرد، هێزی ده‌ریایی فڕه‌نسا به‌رپه‌رچی كه‌شتییه‌كیان دایه‌وه كه له ژێر ئاڵایه‌كی ساخته ده‌ریاوانی ده‌كرد و تێوه‌گلاوه له هه‌ڵمه‌ته‌كانی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی له دوورگه‌ی لا ریۆنیۆنی فڕه‌نسی بۆ زه‌ریای هیندی.
ماكرۆن له تۆڕی ئێكس نووسیویه‌تی، به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزی ده‌ریایی نیشتمانی فڕه‌نسا ڕێگری له كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری دی ئێف بیك له دووری 450 میل له باشووری دوورگه‌ی لاریۆنیون گرت.
سه‌رۆكی فڕه‌نسا دیمه‌نی دابه‌زینی هێزی ده‌ریایی فڕه‌نسای له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، پاریس سووره له‌سه‌ر وه‌ستانه به ڕ،وی كه‌شتیگه‌لی سێبه‌ر، كه ڕووسیا بۆ خۆ دزینه‌وه له سزاكانی وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌كاریانده‌هێنێت و نه‌وت و سووته‌مه‌نی پێ ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات.
كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری دی ئێف بیك ئاڵای بنینی به‌رزكردبووه و ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه له 25ی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2024 كه‌شتییه‌كه هه‌ڵگری ناوی كالینینگراد بوو.
















Leave a Reply