شەڕ گەیشتە عێراق

بینەر: (1.3K)

دەستەی گشتیی حەشدی شەعبی بڵاوی كردەوە، سەركردەیەكی مەترسیداری داعشیان گرت، كە لە زیندانی شەدادی ڕایكردبوو و هەوڵی دا دزە بكاتە ناو خاكی عێراقەوە.

ئەمڕۆ سێشەم 20ـی كانوونی دووەم، دەستەی گشتیی حەشدی شەعبی بڵاوی كردەوە، سەركردەیەكی مەترسیداری داعش لەلایەن حەشدی شەعبییەوە گیراوە، لە زیندانی شەدادی ڕایكردبوو و هەوڵی داوە خۆی بگەیەنێت بە شاری مووسڵ.

ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەو سەركردەیەی داعش ڕاستەوخۆ بەرپرسی پێگەكانی داعش لە مووسڵ و خاكی سووریا، سەرپەرشتیكردنی پلاندانان و جێبەجێكردنی چالاكییە تیرۆریستییەكان و ڕێكخستنی جووڵەی شانە نوستووەكان لەو ناوچانە بووە.

حەشدی شەعبی باسی لەوەش كردووە، ئەم ئۆپراسیۆنە گورزێكی تەناهیی بە ئازارە دژی ڕێكخراوی داعش و دەڵێت، ئامادەكاریی تەواومان كردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەكدارە مەترسیدارەكانی داعش.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *