تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی له زاری سه‌رچاوه ئاگهدارهكانهوه بڵاوی كرده‌وه، كه وڵاتانی نێوه‌ندگیر ده‌ستیان به فشار و په‌ستانێكی زۆر له‌سه‌ر ئێران و ئه‌مه‌ریكا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا به دانوستاندن و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن ڕازی بن.
سه‌رچاوه‌كان بۆ تۆڕه هه‌واڵییه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ده‌ڵێن، وڵاتانی نێوه‌ندگیر فشاره‌كانیان له‌سه‌ر واشنتن و تاران چڕكردووه‌ته‌وه، تا به ڕێككه‌وتن بگه‌ن، له ڕۆژانی داهاتوویش هه‌نگاوی گه‌وره و یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌و ڕووه‌وه ده‌بینرێت.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئه‌وه‌یشیان خستووه‌ته ڕوو، كه دۆخه‌كه ئه‌گه‌ری دووباره بڕیاردانهوهی ئه‌مه‌ریكایشی بۆ هێرشكردنه‌وه سه‌ر ئێران لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانی دانوستانه‌كان زۆر له‌یه‌كتر دوورنین وه‌ك ئه‌وه‌ی له میدیاكان باسی لێوه‌ده‌كرێت.
هه‌وڵی دیپلۆماسی چڕ له پشتی په‌رده‌وه بوونی هه‌یه، تا گفتوگۆكان به‌رده‌وامیان پێ بدرێت و ده‌یانه‌وێ پرۆسه‌كه به‌ش به‌ش بكه‌ن و سه‌ره‌تایش باس له قۆناغی یه‌كه‌می ڕێككه‌وتن و دانوستان ده‌كرێت، ئه‌مه باشتره له‌وه‌ی دووباره هه‌ردوو وڵات بۆ جه‌نگ و بۆردمانه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه، جیا له‌وه‌یش بێ مه‌رج و هیچ باجێك گه‌رووی هورمز به ڕووی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان ده‌كرێته‌وه.
پێشتر ئێران ده‌سپێشخه‌ری كرد كه گه‌رووی هورمز بێ مه‌رج ده‌كاته‌وه و له به‌رانبه‌ردا ده‌بێ گه‌مارۆی ده‌ریایی سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی هه‌ڵبگیرێن و جه‌نگیش كۆتایی پێ بهێنرێت.
















Leave a Reply