ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری قونه‌یته‌ره‌ی سووریا بووه‌ته ئامانجی بۆردمانی تۆپهاوێژه‌كانی ئیسرائیل و هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یش پێشڕه‌وی به‌ره‌و گونده‌كانی ناوچه سنوورییه‌كان ده‌كه‌ن و به‌ربه‌ستی كاتی و خاڵی پشكنینیان داناوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سوپای ئیسرائیل ناوچه كشتوكاڵییه‌كانی ڕۆژئاوای گودی صه‌یدا حانووتی له ده‌وروبه‌ری قونه‌یته‌ره بۆردمان كردووه، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كان له ناوچه‌كه‌وه ده‌ڵێن، سێ تۆپی قورس له نێوان گوندی صه‌یدا حانووت و ئهلرهزانییه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه، كه له ناوچه‌كانی گوڵانه‌وه هاوێژراون.
له‌لایه‌كی تره‌وه، هێزه چه‌كداره‌كانی ئیسرائیل به‌ربه‌ستێكی ته‌ناهی كاتیان له سه‌ر ڕێگه‌ی ئۆفانیا بۆ خان ئه‌رنه‌به له ده‌وروبه‌ری قونه‌یته‌ره داناوه، له چوارچێوه‌ی جموجۆڵه سه‌ربازییه به‌رده‌وامه‌كانیان.
















Leave a Reply