بینەر:
(30)
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاوی كرده‌وه، كه عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق له واشنتن له‌گه‌ڵ تۆم باراكی نێرده‌ی تایبه‌تی تره‌مپ بۆ كاروباری سووریا و عێراق كۆبووه‌ته‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هاتووه، شه‌وی دووشه‌م له‌سه‌ر سێشه‌م به كاتی به‌غدا، عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له شوێنی مانه‌وه‌ی له واشنتن، پێشوازی له نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری عێراق تۆم باراك كرد.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، له‌میانه‌ی دیداره‌كه هه‌ردوولا باسیان له هاریكاری هاوبه‌شی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا و پێوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كرد و دووپاتیان له په‌ره‌پێدان و فره‌وانكردنی هاریكاری و هاوبه‌شی له نێوان واشنتن و به‌غدا له سه‌رجه‌م بواره‌كان كرده‌وه.















Leave a Reply