خۆپێشاندان شارەكانی عێراقی گرتەوە

بینەر: (1.5K)

بەهۆی زیادكردنی پارەی وەرگرتی بەشەخۆراك لە بریكارەكان، لە چەند شارێكی عێراق خۆپێشاندان دەستی پێ كرد و بریكارەكان دەڵێن، ئەوان دەمانچەوسێننەوە.

ئەمڕۆ دووشەم دووی شوبات، زاهیر مەجید بریكاری خۆراك لە كەركووك، بە “وشە”ی راگەیاند، ئەمڕۆ لە پێنج پارێزگای عێراق خۆپێشاندانی بریكارەكانی خۆراك هەیە.

زیاتر گوتی، گردبوونەوە و ناڕەزایەتیی ئێمە بەرانبەر ئەو بڕە پارەیە دەردەبڕین كە بۆمان دەمێنێتەوە.

باسی لەوەش كرد، لە كۆی ئەو هەزار دینارەی وەك پارەی بەشەخۆراك لە هاووڵاتییانی وەردەگرین، دەبێت 950 دیناری رادەستی حكوومەت بكەین و تەنیا 50 دینار بۆ خۆمان دەمێنێتەوە، ئەمەش بە بڕێكی زۆر كەم دەزانین كە خەرجی و ماندووبوونمان دابین ناكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *