بێداربوونه‌وه له خه‌وی قووڵی شه‌و به‌هۆی تینوویه‌تییه‌وه كێشه‌یه‌كه لای زۆر خه‌ڵكه‌وه به‌هۆی كه‌مخواردنه‌وه‌ی ئاو و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمای جه‌سته‌ی مرۆڤ دروست ده‌بێت، به‌ڵام به‌رده‌وامبوونی ئه‌و حاڵه‌ته به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له هه‌ندێ دۆخ دا نیشانه‌یه بۆ نه‌خۆشی و كێشه‌ی ته‌ندروستی.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی گۆڤاری “هێڵس”ی پزیشكی، وشكبوونی جه‌سته یه‌كێكه له سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی هه‌ستنكردن به تینوویه‌تی له شه‌ودا، ئه‌مه‌یش ئه‌و كاته ڕوو ده‌دات كه جه‌سته ڕێژه‌یه‌كی زۆری شله‌مه‌نییه‌كان له ده‌ست ده‌دات.
ئه‌مه زۆر جار به‌هۆی ئاره‌قكردنه‌وه و خه‌وتن له شوێنێكی گه‌رم و كه‌م خواردنه‌وه‌ی ئاو دروست ده‌بێت.
وشكبوونه‌وه نیشانه‌كانی دیارن، میز ڕه‌نگی بۆ زه‌رێكی تاریك ده‌گۆڕێ و ڕێژه‌یه‌كی كه‌می میز ده‌رده‌درێت، هه‌ست به ماندوویه‌تی ده‌كه‌ن، ئه‌مانه نیشانه‌كانی وشكبوونی جه‌سته و كه‌مخواردنه‌وه‌ی ئاون.
كێشه‌ی تینوویه‌تی شه‌و ته‌نیا له وشكبوونه‌وه كورت ناكرێته‌وه، بگره ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامی هه‌بێ و هه‌موو شه‌وێك ڕوو بدات، پێوه‌ندی به وشكبوونه‌وه نییه، به‌ڵكوو نیشانه‌یه‌كی ڕوونی تووشبوونه به نه‌خۆشی شه‌كره، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر میزی زۆریشی له‌دوای هه‌ستان له خه‌و له‌گه‌ڵ بكرێت و ده‌میش به ته‌واوی وشك ببێته‌وه.
به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێن، كێشه له هاوسه‌نگی شله‌مه‌نییه‌كان له جه‌سته دروست ده‌بێت، ئه‌مه‌یش هانی جه‌سته ده‌دا كه هه‌ست به تینوویه‌تی زۆر زیاتر بكات.












Leave a Reply