بینەر:
(608)
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا جارێكی تر لێدوانی لەبارەی ئێران دا و گوتی، ئەو وڵاتە هیچ هێزێكی سەربازی و توانایەكی ئابووری بۆ نەماوەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەم 31ی ئاب، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، لە “تروس سۆشیاڵ” لێدوانێكی بڵاو كردەوە و دەڵێ، “ئێران بە فەرمی نەتەوەیەكی شكستخواردووە، ئەو وڵاتە مردووە و نە هێزی دەریاییان هەیە و نە هێزی ئاسمانی، دراوەكەیان بەهای نەماوە و ناتوانن مووچەی سەرباز و پۆلیسەكانیان بدەن.”
ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردووە كە سەركردایەتی وڵاتەكە لە پشێوییەكی تەواودایە و توانای ئەوەیان نییە بە شێوەیەكی گونجاو نوێنەرایەتی وڵاتەكەیان بكەن.
“ئەوان تەنیا پەنا بۆ میدیای چەواشەكاری لە ئەمەریكا دەبەن، لەگەڵ ئارەزووی كوشتنی خۆپیشاندەرانی خۆیان، كە تاوەكو ئێستا زیاتر لە 100 هەزار كەسیان لێ كوژراوە” ترەمپ وای نووسیوە.
















Leave a Reply