سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاشكرای كرد، ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی كورتمه‌ودا كه واشنتن و تاران له حوزه‌یران/یۆنیۆی ڕابردوو پێی گه‌یشتن، ته‌نیا كات به‌فیڕۆدان بوو و من هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پشتیوانی ئه‌و بیرۆكه‌یه نه‌بووم.
تره‌مپ له‌میانه‌ی گردبوونه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن بۆ پشتیوانی له كاندیدانی كۆمارییه‌كان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و باسی له جه‌نگی دژ به ئێران كرد و گوتی، ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی كاتێكی كارێكی زۆر باش نه‌بوو، من به جۆرێك له كات به‌فیڕۆدان ناوی ده‌به‌ن، به‌ڵام هه‌ندێجار زۆر باشتره گوێ له پسپۆران بگرین.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ورده‌كاری زیاتری له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه و هه‌ره‌سی له ماوه‌یه‌كی كه‌م بێ گه‌یشتنه ئه‌نجام ڕانه‌گه‌یاند، كه به‌وهۆیه‌وه ده‌بوو سه‌ره‌تا گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوكی كۆماری ئیسلامی ئێران بكرێت.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی تره‌مپ، پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كانی ساتی ڕاگه‌یاندنی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست و واژووكردنی یاداشتی لێكگه‌یشتنه، كه ئه‌وكات به توندی په‌سنی ڕێككه‌وتنه كاتییه‌كه‌ی ده‌كرد و به ڕۆژێكی مه‌زن بۆ ئاشتی جیهانی ناوی ده‌برد.
















Leave a Reply