بە دروشمی “ئەڵاهوئەكبەر” هەڕەشەی تەقاندنەوە لە سەدان قوتابخانەی ئەوروپا دەکرێت

بینەر: (896)

ئەمڕۆ دووشەم 19ی ئۆکتۆبەر، دەسەڵاتداران و پۆلیسی ناوخۆیی لە ئیرلەندای باکوور، سکۆتلەندا، هەنگاریا و سربیا، ئاشکرایان کرد کە دەیان قوتابخانە لە یەک کاتدا نامەی هەڕەشەئامێزیان پێ گەیشتووە لەبارەی هەبوونی بۆمب، ئەمەش بووە هۆی چۆڵکردنی چەندین قوتابخانە.

پۆلیسی ئیرلەندای باکوور ڕای گەیاند کە لێکۆڵینەوەیان لە نامە ئەلیکترۆنییە هەڕەشەئامێزەکانی بەیانی ئەمڕۆ کردووە و دەرکەوتووە کە هەڕەشەکان درۆن. پۆلیس ئەوەشی خستە ڕوو کە زیاتر لە 300 قوتابخانە هەمان نامەی ئەلیکترۆنییان پێ گەیشتووە کە هەڕەشەی گشتیی تێدایە، و چەند قوتابخانەیەکیش لە سەرتاسەری بەریتانیا هەمان نامەیان پێ گەیشتووە.

پۆڵ گیڤان وەزیری پەروەردەی ئیرلەندای باکوور بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕای گەیاند، وادیارە نامەکان لەلایەن ئیسلامییە توندڕەوەکانەوە نێردراون و هەڕەشەی ئەوەیان کردووە کە بۆمبی ڕاستەقینە لەناو قوتابخانەکاندا هەیە. گیڤان زیاتر گوتی، نامەکان دروشمی “ئەڵاهوئەكبەر”ـیان لەگەڵدا بووە، هەر بەو هۆیەوەش چەند قوتابخانەیەک داخران و ئەو کارەیشی سەرکۆنە کرد.

لە سکۆتلەندا، پۆلیس ڕای گەیاند کە چەند قوتابخانەیەکی وڵاتەکە نامەی هەڕەشەئامێزیان پێ گەیشتووە، بەڵام مامەڵەی درۆی لەگەڵدا دەکرێت و هێزە تەناهییەکان لێکۆڵینەوەی تێدا دەکەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *