توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له به‌ریتانیا دووپاتی كرده‌وه، جیا له ڕۆیشتن و ڕاكردن، ته‌نیا كه‌مێك پشتدانه دیوار و وه‌ستان به ڕێكی له دۆخێكی جێگیر بۆ ماوه‌یه‌ك یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ له كه‌مكردنه‌وه‌ی گوشاری خوێن.
وه‌ستان له دۆخێكی جێگیر و گرژكردنی ماسوولكه‌كانی جه‌سته بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی، له‌بری ئه‌وه‌ی جووڵه‌ی به‌رده‌وام بكه‌ن، به‌هه‌مانشێوه یارمه‌تیده‌ری دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی گوشاری خوێنه.
توێژه‌ران له زانكۆی كانتربری كرایست چریچ و سانت ماری و كۆلێژی له‌نده‌ن، 100 كه‌سیان خسته ژێر تاقیكردنه‌وه، كه ته‌مه‌نیان 37 ساڵ بوو و به ده‌ست گرفتی به‌رزی گوشاری خوێن نهیانناڵاندووه.
توێژه‌ران داوایان له 80 خۆبه‌خش له كۆی 100 كه‌سه‌كه كردووه، ڕۆژانه وه‌رزشی پشتدانه دیوار و وه‌ستان به پێوه له دۆخێكی جێگیر و بێ جووڵه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی سێ جار له هه‌فته‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن.
دوای چوار هه‌فته له ئه‌نجامدانی ئه‌و ڕاهێنانه، ڕێژه‌ی گوشاری خوێن به ئاستی به‌رچاو ڕووی له دابه‌زین كرد، به به‌راورد به‌و 20 كه‌سه‌ی تر كه ئه‌و جۆره مهشقهیان ئه‌نجام نه‌دابوو.
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه، كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاقیكردنه‌وه بۆ یه‌ك جار له هه‌فته له بری سێ جار به‌هه‌مانشێوه گوشاری خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه و سوود به تووشبووان به گرفتی به‌رزی گوشاری خوێن ده‌گه‌یه‌نێت.














Leave a Reply