بلووبێری و ترێ.. سیحری سووتاندنی چەوری و دابەزاندنی كێش

بینەر: (206)

توێژەران و زانایانی ژاپۆن جۆرە پێكهاتەیەكی سروشتییان لە بلووبێری و ترێ دۆزیوەتەوە، بە تەواوی چۆنیەتیی مامەڵەكردن لەگەڵ شانەكانی ماسولكە و چەوری دەگۆڕێ، بە خێرایی چەوری هەڵدەوەشێنێتەوە و دەیسووتێنێت و ڕێگری لە كەڵەكەبوونی چەوری لە ناو خانەكان دەكات.

ئەو پێكهاتە سروشتییە ناوی “بتیرۆستیلبین”ە، یەكێكە لە پێكهاتەكانی جۆری پۆلیڤینۆل و بەشێوەیەكی سروشتی ڕێژەیەكی باشی لە بلووبێری و ترێ بوونی هەیە.

زانایانی ژاپۆن بە سەرۆكایەتیی تاكاكازو میتانی لە زانكۆی شینشۆی ژاپۆن، لێكۆڵینەوەیەكی وردیان لەسەر ئەو پێكهاتە سروشتییە كرد و لەسەر مشكی تاقیگە تاقییان كردەوە.

دەرئەنجامی تاقیكردنەوەكە ئەوەی بە ڕوونی دەرخست، بتیرۆستیلبین كاریگەرییەكی گەورەی لەسەر كەمكردنەوەی كەڵەكەبوونی چەوری لە ناو خانەكان داناوە، بێ ئەوەی ڕێگری لە گەشەی خانەكان بكات.

بەشێوەیەكی ئاسایی خانەكان چەوری هەڵدەگرن، تا لە كاتی برسیەتی و پێویستی بیسووتێنن و وزەی لێ دروست بكەن، بەڵام بەهۆی ئەو پێكهاتەیەوە شێوازی مامەڵەكردنی خانەكان لەگەڵ چەوری دەگۆڕێت، لەبری ئەوەی خانەكان چەوری هەڵبگرن، دەسبەجێ دەیسووتێنن و وزە بۆ جەستەی مرۆڤ دروست دەكەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *