بینەر:
(690)
ئەیاد عەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانی بۆ كۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، پەیامێكی ھاوخەمی بۆ سەرۆك بارزانی راگەیاند.
لە پەیامەكەدا هاتووە، بە داخ و پەژارەیەكی زۆر و خەمێكی قووڵەوە هەواڵی كۆچی دوایی برا گەورەی بنەماڵەی بارزانی، خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی مان پێگەیشت.
” بۆ ئەم كۆستە ئازاربەخشە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی برامان سەرۆك بارزانی و بنەماڵەكەی دەكەین، داواكارین لە خوای گەورە كۆچكردوو بخاتە بەر رەحمەتی فراوانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، هەروەها سەبووری و دڵنەوایی بە كەسوكار و ئازیزانی ببەخشێت” عەلاوی وای نووسیوە.
















Leave a Reply