ئەنەکەسە گەیشتە دیمەشق

بینەر: (914)

وەزیری دەرەوەی سووریا پێشوازی لە شاندی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا “ئەنەکەسە” کرد و ڕای گەیاند، لە چوارچێوەی سووریای یەکگرتوودا تایبەتمەندیی کورد دەپارێزن، شاندەکەش پێشوازی لە مەرسوومی پێدانی ڕەگەزنامە دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەم دووی شوباتی 2026، ئەسعەد حەسەن شەیبانی وەزیری دەرەوە و کۆچبەرانی سووریا، لە دیمەشق پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد “ئەنەكەسە” بە سەرۆکایەتیی محەمەد ئیسماعیل کرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دەرەوەی سووریا، لە دیدارەکەدا دووپات لە یەکڕیزی و سەلامەتیی خاکی سووریا کراوەتەوە. وەزیری دەرەوە دووپاتی کردووەتەوە کە مافی هاووڵاتییانی کورد لە سووریا دەپارێزرێت، بە شێوەیەک بنەمای هاووڵاتیبوونی یەکسان بەهێز بکات و “تایبەتمەندیی کولتووری و کۆمەڵایەتییان لە چوارچێوەی سووریای یەکگرتوودا پارێزراو بێت”.

لای خۆیەوە شاندی ئەنەکەسە، پێشوازییان لە مەرسوومی سەرۆکایەتیی ژمارە 13 کرد کە تایبەتە بە پێدانی ڕەگەزنامە بە کوردەکان و بە هەنگاوێکی گرنگیان دانا بۆ ئەوەی کوردەکان مافەکانیان بەدەست بهێنن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *