ئەمەریکا بنکەیەکی ژێردەریایی و کەشتییەکانی لە ئێران کردە ئامانج

بینەر: (29)

سوپای ئەمەریکا، ئەمڕۆ دووشەم 13ی تەمووزی 2026، ڕای گەیاند کە چەند دامەزراوەیەکی ژێردەریایی و کەشتیی سەربازیی لە ناو ئێراندا کردووەتە ئامانج.

سوپای ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕای گەیاندووە، دوێنێ یەکشەم، بە بەکارهێنانی چەندان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر لە یەک ئاراستەوە، هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا سەرکەوتوو بوون لە لێدان و بۆردمانکردنی دامەزراوەیەکی چاککردنەوەی ژێردەریایی و کەشتی لە ئێران. هەروەها ئاماژەی بەوە داوە کە سێ کەشتیی سەرئاوکەوتووی بێ سەرنشین لە جۆری کۆرسێر لە بەندەری بنکەی دەریایی بەندەر عەباس پێکراون.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەمە یەکەمین جارە هێزەکانی ئەمەریکا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەریایی لە ئۆپراسیۆنێکی شەڕانگێزیدا بەکاردەهێنن، ڕوونیشی کردووەتەوە کە ئەو لێدانانەی شەوی ڕابردوو، توانای ئێرانیان بۆ بەردەوامبوون لە هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لاواز کردووە.

لە لایەکی ترەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، ئەمڕۆ دووشەم ڕای گەیاند کە گەمارۆی دەریایی بەسەر ئێراندا دەسەپێننەوە و وڵاتەکەی باج دەخاتە سەر پاسەوانیکردنی ئەو ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیجییە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *