ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هاوبه‌شی پارتی یه‌كێتی دیموكرات “په‌یه‌ده” ئاشكرای كرد، دوێنی هێزه‌كانی حكوومه‌تی دیمه‌شق چوونه نێو كۆبانێوه و ئه‌مڕۆیش به‌شێكی ئه‌و هێزانه ده‌چنه قامیشلۆ و خاڵێكی تری ڕێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێ و ئێسته سووریا له دۆخی بنیاتنانه‌وه‌یه و كاری پێكه‌وه‌یی و هاوبه‌شی ده‌رفه‌تێكه تا به سه‌ركه‌وتوویی سووریا ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه.
فۆزه یوسف ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هاوبه‌ش په‌یه‌ده بۆ سكای نیوزی عه‌ره‌بی ڕای گه‌یاند، چوونی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ كۆبانێ و حه‌سه‌كه هه‌نگاوی یه‌كه‌می جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوولایه، به‌گوێره‌ی به دواداچوونه‌كان دوێنێ ئه‌و هه‌نگاوه به هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا جێبه‌جێ كرا و هێزه‌كانی ئاسایشی گشتی سه‌ر به حكوومه‌تی سووریا هاتنه نێو شاره‌كه و ئه‌و پرۆسه‌یه بێ هیچ خاڵێكی نه‌رێنی هاته جێبه‌جێكردن.
زیاتر گوتی، بۆ ئێمه ئێسته سووریا پێویستی به بنیاتنانه‌وه‌یه و ئێمه له‌به‌رده‌م دۆخێكی نوێداین و پێویستمان به ئیراده و كاركردنی هاوبه‌ش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی برینی چه‌ندان ساڵه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی سووریا چاره‌سه‌ر ببێت، هه‌رچه‌ند پرۆسه‌ی تێكه‌ڵبوونه‌وه به هاوئاهه‌نگی و یارمه‌تی یه‌كتر له نێوان هه‌سه‌ده و دیمه‌شق باشتر بێت، كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو ده‌بێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه هه‌نگاوی دووم بریتییه له كشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كان بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه هه‌ردوولا ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كردووه،هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌ت دێنه قامیشلۆوه و دوای ئه‌وه بۆ باره‌گه‌كانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه كه هه‌ردوولا له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی یوسف ده‌ڵێ، ئیراده‌یه‌كی سیاسی و سه‌ربازی له ناوچه كوردییه‌كان بوونی هه‌یه و به‌وهۆیه‌وه‌یش ڕێككه‌وتن كراوه كه به ته‌واوی پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه بن، هه‌رچه‌نده ته‌نگژه‌ی نه‌بوونی متمانه له نێوان هه‌ردوولا بوونی هه‌بوو، به‌ڵام ئێسته ده‌بینم كه ئیراده‌ی هاوبه‌ش هه‌یه تا متمانه دروست بكرێ و ڕێككه‌وتنه‌كه بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
















Leave a Reply