بینەر:
(111)
سەرچاوەیەكی تەناهی ئاشكرای دەكات ئاگرێكی گەورە لە بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار كەوتەوە كە پێشتر گەورەترین بنكەی سەربازی ئەمەریكا بوو لە عێراق.
ئەمڕۆ دووشەم 27ی تەمووز سەرچاوەیەكی تەناهی بۆ ماڵپەڕی شەفەق نیوز ئاشكرای دەكات ئاگرێكی گەورە لە بنكەی سەربازی عەین ئەسەد كەوتەوە، كە تا چەند مانگێك لەمەوبەر بە گەورەترین بنكەی سەربازی ئەمەریكا دادەنرا لە عێراق و دەكەوێتە پارێزگای ئەنبارەوە لە رۆژئاوای عێراق.
سەرچاوەكە باسی لەوە كردووە ئێستە بنكەكە بووەتە بارەگای هێزە تایبەتەكانی عێراق.
سەبارەت بە ئاگرەكەیش دەڵێ، “زیانی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە، تیمەكەی ئاگركوژێنەوە بە هاوكاری تەنكەرەكانی بنكەكە توانیویانە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن”. بۆ زیانە مادییەكانیش باس لەوە دەكرێت حەوت كابینەی بنكە سەربازییەكە سووتاون.
















Leave a Reply