دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو بنیامین نه‌تانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته واشنتن و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی جه‌نگ دژی ئێران كۆ ببێته‌وه.
به‌ر له جێهێشتنی ته‌لئه‌بیب نه‌تانیاهۆ بۆ میدیاكاران گوتی، سه‌رجه‌م دۆسیه گرنگه‌كان و له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه دۆسیه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ تاوتوێ ده‌كه‌م.
له‌لایه‌كی تره‌وه كه‌ناڵ 12ی ئیسرائیل بڵاوی كرده‌وه، نه‌تانیاهۆ له‌م سه‌ردانه‌ی بۆ واشنتن، زانیاری ورد و هه‌ستیاری لایه و ده‌یخاته به‌رده‌ستی تره‌مپ و پێوه‌سته به پێشڤه‌چوون له دۆسیه‌ی به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی قسه‌ی بۆ كه‌ناڵ 12 كردووه، سه‌رۆك وه‌زیران زانیاری هه‌واڵگری نوێ و گرنگ ڕاده‌ستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، له‌باره‌ی پێشڤه‌چوونی ئێران و نزیكبوونه‌وه‌ی له دروستكردنی بۆمبی ناوكی.
هاوكات سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌یش ده‌كه‌ن، كه نه‌تانیاهۆ ده‌یه‌وێ تره‌مپ ڕازی بكات و سوور بێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئیسرائیل له سووریا و لبنان نه‌كشێنه‌وه و بمێننه‌وه، تا ده‌سته‌به‌ری سه‌لامه‌تی خاكی ئیسرائیل بكه‌ن.
















Leave a Reply