زافر شه‌مه‌رى شاره‌زا له كاروبارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ى له عێراق ئێران هه‌یه‌تى ته‌نیا هه‌ژموونى سیاسى نییه، به‌ڵكو ئێران باندى تاوانكارى رێكخراوى هه‌یه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 20ى تشرینى دووه‌م، زافر شه‌مه‌رى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا بۆ كه‌ناڵى وه‌ن نیوز، پێشبینى ده‌كات ئه‌مه‌ریكا له سزادانى سه‌ركرده‌كانى میلیشیاكانى شیعه له عێراق به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام به دوورى ده‌زانێ ئه‌مه‌ریكا له‌ڕووى سه‌ربازییه‌وه رووبه‌ڕووى ئه‌و هێزانه ببێته‌وه.
شه‌مه‌رى پێی وایه ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ى گوشارى یاسایى و ئابوورى گوشار ده‌خاته سه‌ر میلیشیاكان، چونكه ئه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه سه‌ربه ئێرانن و ئێرانیش ئه‌وه‌ى هه‌یه‌تى به‌شێوه‌یه‌كى گه‌وره باندى تاوانكارییه، نه‌ك هه‌ژموون، چونكه ئه‌و هێزانه‌ى له ئێرانن به ته‌واوى كارى قاچاخچێتیى چه‌ك و سپیكردنه‌وه‌ى پاره ده‌كه‌ن.
زافر شه‌مه‌رى نكۆڵى له‌وه ناكات كه ئێران هه‌ژموونى هه‌یه. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات كه ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى عێراق كه له 11ى ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌چوو، ململانێى ئێران و ئه‌مه‌ریكا ده‌باته دوایین قۆناغى.
















Leave a Reply