ئه‌مڕۆ سێشه‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هۆشدارییه‌كی دنیایی بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رجه‌م شوێنه جیا جیاكانی دنیا به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌تی بڵاو كرده‌وه.
له هۆشدارینامهكه هاتووه، كه گرژییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌ن و دۆخی ته‌ناهی ئاڵۆزه و ئه‌گه‌ری گرژی زیاتر چاوه‌ڕوانكراوه.
ئاماژه‌ی داوه، به‌وهۆیه‌وه داوا له هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكی به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه ئێسته له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن، زۆر وریا بن و ئاماده بن بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان و نه‌چوون بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی جیهان.
ئه‌و هۆشدارییه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه دوێنێ ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست بڵاوی كرده‌وه، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ بۆردمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران زۆر فره‌وانتر بن و وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌رده‌وامه له گواستنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
















Leave a Reply