سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی كۆنگرێسی له به‌رده‌وامبوونی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان دژی ئێران له حه‌وتی ته‌مووز/یۆلیۆوه ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه‌یش له كاتێكدایه كه كۆشكی سپی ده‌یه‌وێ ده‌رچه‌یه‌كی یاسایی نوێ بدۆزێته‌وه و ماوه‌ی 60 ڕۆژی تر له به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی دژی ئێران به‌رده‌وام بێت، بێ گه‌ڕانه‌وه و وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی كۆنگرێس.
دۆناڵد تره‌مپ له‌م دواییه په‌یام و بڕیارێكی ده‌ركردووه و ڕێنمایی و فه‌رمانی به به‌رده‌وامی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان داوه و دووپاتی له‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه كه هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ئۆپراسیۆنه‌كان به‌رپرسیاریه‌تی پاراستنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵده‌گرێت.
ئه‌و په‌یامه وه‌ك نمایش و سه‌ره‌تایه‌كه بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی جه‌نگ و ئاگه‌داركردنه‌وه‌ی كۆنگرێس له‌وه‌ی له حه‌وتی ته‌مووزه‌وه، تا 60 ڕۆژی تر به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی ده‌توانێ به‌رده‌وامی به هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كان بدات.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ئه‌مه‌ریكا و ئێران له حه‌وتی نیسان/ئه‌پریل ئاگربه‌ستیان ڕاگه‌یاند و ده‌ستیان به گفتوگۆ و دانوستان كرد و یاداشتی لێكگه‌یشتنیان بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن و كۆتاییهێنان به گرژییه‌كان و جه‌نگ واژوو كرد.
له په‌یامه‌كه‌ی تره‌مپ ئه‌وه‌یش هاتووه، ئێران ئه‌و یاداشته لێكگه‌یشتنه‌ی له 17ی حوزه‌یران/یۆنیۆ واژوومان كرد، به ته‌واوی پێشێلی كردووه و هێرش ده‌كاته سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له گه‌رووی هورمز، ئه‌مه‌یش ناچاری كردووه كه فه‌رمان به وه‌شاندنی گورزێكی تری سه‌ربازی له ئێران بدات.
















Leave a Reply