به گوێره‌ی خشته و كارنامه‌ی كاره‌كانی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به كاتی ئه‌مه‌ریكا تره‌مپ و زه‌یدی كۆ ده‌بنه‌وه، به‌كاتی عێراقیش ده‌كاته سه‌عات شه‌شی ئێواره.
له كارنامه و ئه‌جێندای كاره‌كانی ئه‌مڕۆی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هاتووه، كه سه‌عات 11ی به‌یانی به كاتی واشنتن پێشوازی له عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق له كۆشكی سپی ده‌كات و له سه‌عات 11 و 15 خولهك دیدارێكی دوو قووڵی له نێوان تره‌مپ و زه‌یدی ده‌ست پێ ده‌كات.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی عێراق حه‌وت سه‌عات له پاش كاتی واشنتنه، بۆیه سه‌عات 11ی به‌یانی به كاتی واشنتن ده‌كاته سه‌عات شه‌شی ئێواره به كاتی عێراق، له‌به‌ر ئه‌وه دیداری تره‌مپ و زه‌یدی به كاتی عێراق سه‌عات شه‌شی ئێواره ده‌بێت.
دوێنێ عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق به یاوه‌ری شاندێكی باڵا كه له 27 وه‌زیر و به‌رپرس و ڕاوێژكار پێكهاتوون گه‌یشته واشنتنی پایته‌ختی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوویش به كاتی عێراق له‌گه‌ڵ تۆم باراكی نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه.
ئامانجی زه‌یدی له سه‌ردانه‌كه‌ی گۆڕینی هاوبه‌شایه‌تی ستراتیجی ئه‌منی و سه‌ربازی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراقه، بۆ هاوبه‌شایه‌تی ئابووری و وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدان، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌گه‌ڵ تره‌مپ له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه گفتوگۆی ورد و سوودبه‌خش ئه‌نجام بدرێن.
















Leave a Reply