وێڕاى ئه‌وه‌ى ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایى عێراق له تانه‌دان له هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده پاشگه‌ز بووه‌وه، یاساكه‌ى قبووڵ كرد، كه‌چى ئه‌مڕۆ مامۆستایان و په‌روه‌رده‌كاران له بابل و به‌غدا خۆپێشاندانیان كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ى تشرینى دووه‌م، له به‌غدا و بابل خۆپێشاندانى مامۆستایان و په‌روه‌رده‌كاران به‌ڕێوه‌چوو، خۆپێشانده‌ران ناڕه‌زاییان له دژى دواخستنى بڕیارى ده‌رماڵه‌ى هه‌میشه‌یى بوو، كه به‌گوێره‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به مامۆستایان ده‌درێت و بڕهكهیشى 300 هه‌زار دیناره.
له چوارى ئه‌م مانگه وه‌زاره‌تى دارایى عێراق راى گه‌یاند، تانه له هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى په‌روه‌رده ده‌دات و بڕیارى ده‌رماڵه‌ى هه‌میشه‌یى جێبه‌جێ ناكات، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زاییه‌كى توندى جه‌ماوه‌ریى دروست كرد و ته‌نانه‌ت به ماده‌ى 329 سكاڵا له‌سه‌ر ته‌یف سامى تۆمار كرا. ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى دارایى له راگه‌یه‌نراوێكدا راى گه‌یاند، بڕیاره‌كه جێبه‌جێ ده‌كات، به‌ڵام خۆپێشانده‌ران داوا ده‌كه‌ن ده‌ستبه‌جێ هه‌ر له‌م مانگه‌وه ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ بكرێت.
















Leave a Reply