فایەق زێدان: دەستوور بنەمای بەڕێوەبردنی وڵات و كلیلی سەرەكیی چارەكردنی كێشەكانە

بینەر: (853)

سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری عێراق لە وتارەكەی لە كۆڕبەندی مێپس رای گەیاند، دەستوور بنەمای بەڕێوەبردنی وڵات و كلیلی سەرەكیی چارەكردنی كێشەكانە.

ئەمڕۆ سێشەم 18ـی تشرینی دووەم، فایەق زیدان سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق رای گەیاند، عێراق دەتوانێت ڕۆڵی یاریزانێكی سەرەكی لە سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ببینێت، بۆ ناوخۆش دەستوور بنەمای بەڕێوەبردنی وڵات و كلیلی سەرەكیی چارەكردنی كێشەكانە.

باسی لەوەش كرد، بۆ پاراستنی سەروەریی وڵات و چەسپاندن یاسا، دەبێت ڕێگریی لە دەستوەردانە دەركییەكان بكرێت. ڕادەستكردنی دەسەڵات لە چوارچێوەی دەستوور و ڕێزگرتنی یاسادا بێت. بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بەسەر ململانێ ئایدۆلۆجییەكاندا زاڵ بكرێن و متمانەی نێوان حكوومەت و هاووڵاتی پتەو بكرێت.

روونی كردەوە، چاكسازیی ئیداری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووری و وزە و چەسپاندنی كۆڵەكەكانی سەقامگیریی، دەبنە مایەی بەهێزبوونی عێراق.

دەشڵێت، دادگای عێراق سەلماندوویەتی كە توانای بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەكانی هەیە و دەتوانێت لە چوارچێوەی دەستووردا، بێلایەنانە وەك فاكتەرێكی سەقامگیریی دەوڵەت، ئەركەكانی خۆی جێبەجێ بكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *