ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ڕێژه‌ی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراو و نه‌فرۆشراو له ئێران به خێرایی ڕوو له بهرزبوونهوهیهوه و وڵاته‌كه هه‌وڵی به‌كارهێنانی ئه‌مباره فڕێدراو و په‌ككه‌وتووه‌كان ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتیان تێدا هه‌ڵبگرێت و تووشی وه‌ستانی ته‌واوه‌تی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت نه‌بێته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرنال نووسیویه‌تی، تاران هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی كات ده‌دا و كێبه‌ركێیه‌كی له‌وه‌ی كه كێڵگه‌كانی نه‌وت و وڵاتانی هاورده‌كاری نه‌وت به‌رگه‌ی زیاتری زیان به‌هۆی داخراوی گه‌رووی هورمز و نه‌ڕۆیشتنی نه‌وت و غاز ده‌گرن؟ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا خۆیشی به‌ده‌ست هه‌مان هاوكێشه‌وه ده‌ناڵێنێت و ڕێژه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی كه‌ڵه‌كه‌بوو و نه‌فرۆشراوی به خێرایی زیاد ده‌كات.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته ئێسته كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌وڵی به‌كارهێنانی كه‌شتییه كۆنه‌كانی نه‌وتهه‌ڵگر وه‌ك ئه‌مباری نه‌وت ده‌دات، به‌و ئومێده‌ی دواجار گه‌مارۆكان نه‌بنه هۆی وه‌ستانی ته‌واوه‌تی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ئێران، كه ئێسته كۆسپی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئه‌و وڵاته دروست كردووه.
كۆگه و ئه‌مباره فڕێدراو و خراپبووه‌كان له ناوچه‌ی عسولهی له باشووری دوورگه‌ی خارگی ناوه‌ندی نه‌وتی ئه‌و وڵاته كۆكراونه‌ته‌وه و هه‌وڵ ده‌درێ وه‌ك چاره‌سه‌رێكی كاتی سوودیان لێ وه‌ربگیرێت.
یه‌كێكی تر له بژاره‌كانی تاران ناردنی نه‌وتی خامه به شه‌مه‌نده‌فه‌ر بۆ چین و ڕێگرتن له‌وه‌ی كه به‌رهه‌می نه‌وتی خۆی كه‌م ببێته‌وه به هه‌ر جۆرێك، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی زیانی وڵاتانی دنیا به‌هۆی داخرانی گه‌رووی هورمز زیاتر بكات و واشنتن ناچار بكات كه نه‌رمی بنوێنێت.
















Leave a Reply