بەپێی راپۆرتەكان ئەوجارە ئێران زیاتر پشتی بە میلیشیاكانی عێراق بەست، لە ئەگەری درێژخایەنیی شەڕ و بەكارهێنانی ئەوانیتر لە قۆناغی داهاتوو، واتە حوسییەكانی یەمەن و حزبوڵای لبنانی لە قۆناغێكی تری شەڕەكە، لە كاتی هەڵمەتە 40 رۆژییەكەی سەر ئێران، حوسییەكان هەڕەشەی داخستنی گەرووی بابولمەندەبیان بە هاوشێوەی گەرووی هورمز كرد، جارێكی تر هەڕەشەكەیان دووپات كردەوە و ئەمەریكا سەكۆیەكی مووشەكی ئەوانی كردە ئامانج.
بەپێی سەرچاوەیەكی تەناهی هێرشێكی وردی ئاسمانی، كە رەنگە ئەمەریكی بێت، سەكۆیەكی هەڵدانی مووشەكی حوسییەكانی لە پارێزگای ئەبیەن لە باشووری یەمەن كردووەتە ئامانج، كاتێك درۆنێك سەكۆیەكی جووڵاوەی مووشەكی لە ناوچەی بوركان لە ناوچەی مكیراس كردە ئامانج، كە ناوچەیەكی چیاییە لە نێوان هەردوو پارێزگای ئەبیەن و بەیزا و كەوتووەتە سەر دەریای عەرەبی، پێشتر ئەو شوێنە بۆ هێرشی مووشەكی بۆ سەر كەشتییەكان لە كەنداوی عەدەن بەكار هاتووە، ئێستەش بووەتە ناوەندێكی پێشكەوتووی هەڵدانی مووشەك لە لایەن حوسییەكانەوە.
ئەو پەرەسەندنە لە دوای دووبارەبوونەوەی هێرشی حوسییەكان دێت بە داخستنی گەرووی بابولمەندەب بەهۆی ئاڵۆزییەكانی ئەمەریكا و ئێران، كاتێك حوسێن عزی سەركردە لە گرووپەكە رای گەیاند كە توانای داخستنی تەواوەتیی گەرووی بابولمەندەبیان هەیە.
















Leave a Reply