ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ئه‌مڕۆ سێشه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه دوێنێ شه‌موو كۆماری ئیسلامی ئێران یاداشتێكی 10 خاڵی له ڕێی پاكستانه‌وه ئاراسته‌ی ئه‌مه‌ریكا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به جه‌نگ و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌كان بهێنێت و ده‌ست به گفتوگۆ و دانوستاندن له نێوان هه‌ردوو وڵات بكرێت.
پاكستان به نێوه‌ندگیری سه‌ره‌كی هه‌وڵه‌كانی ده‌ستكردنه‌وه به گفتوگۆ و دانوستاندن له نێوان واشنتن و تاران هه‌ژمار ده‌كرێ و به‌رده‌وام په‌یامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌یه‌كتر ده‌گه‌یه‌نێت.
دوو به‌رپرسی باڵای ئێران بۆ ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز كه نه‌یانویستووه ناویان بڵاو بكرێته‌وه، ورده‌كاریی ئه‌و ده‌سپێشخه‌رییه‌ی تارانیان خستووه‌ته ڕوو و ده‌ڵێن، تاران یاداشتێكی 10 خاڵی داوه‌ته ئه‌مه‌ریكا و دیارترین خاڵه‌كانیش بریتین له‌وه‌ی كه چیتر به هیچ شێوه‌یه‌ك هێرش نه‌كرێته‌سه‌ر ئێران و گه‌ره‌نتی ئه‌وه بكرێت، هاوكات پێویسته هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر حزبوڵای لبنانی بوه‌ستێنرێت و سه‌رجه‌م ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر ئێران سه‌پێنراون ده‌سبه‌جێ هه‌ڵبگیرێن.
له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا ئێران گه‌مارۆی سه‌ر گه‌رووی هورمز هه‌ڵده‌گرێ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا باجی تێپه‌ڕین به گه‌رووه‌كه جێگیر ده‌كات، له به‌رانبه‌ر تێپه‌ڕینی هه‌ر كه‌شتییه‌ك بڕی دوو ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرێ و له‌گه‌ڵ سوڵتاننشینی عومان دابه‌شی ده‌كات، كه كه‌وتووه‌ته ئه‌وبه‌ری گه‌رووی هورمزه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایانه ئه‌وه‌یشیان خستووه‌ته ڕوو، كه ئێران له ڕێی ئه‌و به‌شه‌ی باجی سه‌ر كه‌شتییه‌كان كه به‌ر خۆی ده‌كه‌وێت، دووباره ژێرخانی خۆی ئاوه‌دان ده‌كاته‌وه، كه له ئه‌نجامی بۆردمانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل تووشی هاتووه و داوای هیچ قه‌ره‌بوویه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ناكات.















Leave a Reply