👁️بینەر:
(25)
له پارێزگاى میسانى باشوورى عێراق له‌سه‌ر كێشه‌ى زه‌ویى كشتوكاڵ، شه‌ڕى عه‌شایه‌رى هه‌ڵگیرسا و 13 كه‌س كوژران و چه‌ند كه‌سێكیش بریندارن
ئه‌مڕۆ شه‌موو 15ى تشرینى دووه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى ئاشكراى كردووه، به هۆى كێشه‌ى زه‌وى له قه‌زاى عه‌لى غه‌ربى رۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى میسان، شه‌ڕى عه‌شایه‌رى رووى دا، به‌و هۆیه‌وه 13 كه‌س كوژران و چه‌ند كه‌سێكیش بریندارن، برینى یه‌كێكیان سه‌خته.
وه‌ك سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كه باسى كردووه له شه‌ڕه‌كه‌دا چه‌كى سووك و مامناوه‌ند به‌كار هاتووه، هێزێكى عێراقى ره‌وانه‌ى شوێنى شه‌ڕه‌كه كراوه بۆ ئه‌وه‌ى كۆنترۆڵى بارودۆخه‌كه بكات، به‌ڵام هێشتا تا نیوه‌ڕۆ ده‌نگى ته‌قه بیستراوه.













Leave a Reply